ناسنامه‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌

ژنه‌ کۆچبەرێک لە کەناڵی ئینگلیزیدا گیانی لەدەست دا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژنه‌ کۆچبەرێک له‌ ئاوه‌كانى کەناڵی ئینگلیزیدا گیانی لەدەستدا، له‌كاتێكدا بوبوه‌ كه‌ ویستوویه‌تى كه‌ناڵه‌ ئاوییه‌كه‌ ببه‌زێنێت و ئه‌وكاته‌ى گیانیشی له‌ده‌ستداوه‌ شه‌و بووه‌.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ئه‌و ژنه‌ كۆچبه‌ره‌ لە شەوی 12.8.2025 لەکاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی کەناڵی ئینگلیزی بە کەشتییەکی لاستیکییەوە گیانی لەدەستداوه‌.

ژنەكه‌ تەمەنی لە 30 ساڵاندایە، لە سەیرانگای مالۆ لە شاری دانکێرک لەکاتی هەوڵدان بۆ سواربوونی بەلەمێک گیانی لەدەستداوە.

بەلەمەکان لاستیکین و نیمچە رەق و درێژن، کە لە کەناڵێکەوە دەردەچن و بەرەو دەریا دەڕۆن بۆ ئەوەی کۆچبەران سواری ببن، زۆرجران دەبێتە هۆی دروستبوونی پەلامار و برینداربوونی کۆچبەران، ئەگەری نوقمبوونی ئه‌م  جۆره‌ بەلەمانه‌ش زۆره‌ چونكه‌ بچووكه‌ و ژمراه‌یه‌كی زۆری کۆچبەرەکان سوارده‌كرێن.

به‌قسه‌ى ده‌زگاى لوتكه‌، گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م ژنه‌ كۆچبه‌ره‌ 19 هەمین حاڵەتی مردنە لە کەناڵی ئینگلیزی لە سەرەتای ئەمساڵەوە. کارەساتەکە دوای کۆتایی هەفتەیەک دێت کە چەندین ڕێگری لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری دەریایی فەرەنسا و هاتنی زیاتر لە 700 کۆچبەر بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا بەڕێوەچووە.

تاوه‌كو ئێستا رەگەزنامەی ژنه‌كه‌ دیاری نەکراوە، بەڵام دەزگای لوتکە زانیویەتی کە سەرەڕای سێ هەوڵی زیندووکردنەوەی، لەلایەن پۆلیسی نیشتمانی و شارەوانی و دواتر لەلایەن خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی ئه‌م دەزگایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 25 هەزار و 400 کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا، سەرەڕای ئەوەی هەفتەی رابردوو رێککەوتننامەی کۆچی فەرەنسا و بەریتانیا بە ئامانجی رێگریکردن لە پەڕینەوەی نایاسایی کەناڵی ئینگلیزی هاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام زۆرێک لە کۆچبەران لەم هاوینەدا بەختی خۆیان تاقیدەکەنەوە، بە سوودوەرگرتن لەوەی کە قاچاخچییەکان کەشوهەوای لەبار دەزانن.

دەزگای لوتکە هاوکاری 10 قوتابخانەی سلێمانی دەکات

دەزگای لوتکە هاوکاری 10 قوتابخانەی سلێمانی دەکات

دەزگای لوتکە: ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی بۆ 17% زیاد کردوو...

دەزگای لوتکە: ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی بۆ 17% زیاد کردووە