"سوارەکەی خۆی دەناسێ"
فێستیڤاڵی بێستانەیە و ئەسپ سیما دیارەکەیەتی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە هەولێر فێستیڤاڵی بێستانە بەڕێوەدەچێ و ئەسپ سیمای دیاری فێستیڤاڵەکەیە، یەکێک لەوانەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەی کردووە، سەرپەرشتیاری رێکخراوی برایانە بۆ ئەسپسواری.
ئەو دەڵێ، تێکدانی گوندەکان و کۆچ بۆ شارەکان، خەڵکی لە ئەسپ دوورخستەوە، وا وردە وردە کەشی بەهار زیاتر هاوکارە بۆ تێکەڵاوی و ئەسپسواری.
لەبارەی ئەوانەی ئەسپسواری دەکەن، ئەو وتی، ئەسپەکان سوارەکەی خۆیان دەناسن، هەرکاتێک ویستیان ئەسپسواری بکەن، ژمارەیەک تەکنیک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان بهكار دههێنێت.
پێداچوونهوه: ئهحمهد مستهفا