"مادەکەیان گۆڕدراوە و دیار نییە کەی دادگایی دەکرێن"

زانیاری نوێ دەربارەی ئەو گەنجانەی لەسەر ئاڵای ئەمریکا دەستگیر کران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەو دوو گەنجەی بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای ئەمریکا لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرکوک دەستگیر کران، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کران و پارێزەکەشیان زانیاری نوێ دەربارەی دۆسیەکەیان بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

ئاڵا کامەران وتی، “بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەمریکا هیچ مەبەستێکی لەپشتەوە نەبووە و ئەو دوو گەنجە لەکاتی  بەشداریکردنیان لە نمایش و پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێل، ئاڵای ئەمریکایان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵکردووە تەنیا بۆ پیشاندانی ئەوەی، ئۆتۆمبێلەکانیان دروستکراوی ئەو وڵاتەن”.

باسی لەوەشکرد، بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە دادگایی بکرێن، بەڵام دادوەر دوایخست و ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 هەردوو گەنجەکە بە کەفالەت ئازاد کران، تا ئێستاش کاتی دادگاییکردنیان دیار نییە.

ئاڵا کامەران وتیشی، ئەو دوو گەنجە بەپێی مادەی 240 کە تایبەتە بە تاوانی سەرپێچی راگیرابوون، بەڵام دواتر دادوەر مادەکەی گۆڕیوە بە 210 کە تایبەتە بە نانەوەی پشێوی و ئەوەش لە بەرژەوەندی گەنجەکانە.

رۆژی هەینی 8.8.2025 دوو گەنجی کورد دوای هەڵکردنی ئاڵای ئەمریکا لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرکوک دەستگیر کران و ئەمڕۆ بەکەفالەت ئازاد کران.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

داواكراوێک لە سنووری کەرکوک دەستگیر کرا

داواكراوێک لە سنووری کەرکوک دەستگیر کرا

لە دوو رووداوی جیا لەکەرکوک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

لە دوو رووداوی جیا لەکەرکوک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا