"سوپرایزم بۆ خەڵکی کوردستان هەیە"
خدر بێگەڵاسی ساز و ئامادەیە بۆ ئاوازەکەی ع.ج.سەگرمە
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
وابڕیارە دکتۆر عەبدوڵا جەمال سەگرمە، ئاوازدانەر و میوزسیانی بەناوبانگ، کارێکی هونەری بۆ خدربێگەڵاسی بکات، خدربێگەڵاسیش بەو کارە دڵخۆشە و من ئامادەم هەرکات مەبەستی بێت کارەکە بکەین.
خدر ئیبڕاهیم، ناسراو بەخدر بێگەڵاسی بەندبێژ بە 964ـی وت،“زۆر دڵخۆش بووم بەو بڕیارەی دکتۆر عەبدوڵا جەمال کە وابڕیارە کارێکی میوزیکم بۆبکات، لەناو بازاڕ بووم لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە قسەی لەگەڵ کردم و ئەو بڕیارەی پێوتم زۆر دڵخۆش بووم، منیش لەئێستاوە ئامادەم بۆئەوکارە هونەریەم”.
رونیشیکردەوە، لەئێستادا ئەوبڕیارە تەنیا قسەیە، بڕیارە لەداهاتودا دکتۆر جەمال کاتێک دابنێت و دەست بەکارەکە بکەن، بڕیارەکە جارێ تازەیە و نازانێت ئاوازەکە چۆن دەبێت، دیاریش نییە کلیپشی بۆدەکەن لەئێستادا بەڵام دڵنیایە کارێکی جواندەبێت.
خدر بێگەڵاسی گەنجێکی تەمەن 37 ساڵە و دانیشتوی گوندی بێگەڵاسە لە قەڵادزێ، شەش ساڵ دەبێت بەهۆی قسەخۆشەکانی و گۆرانی و بەندەکانی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ناسراوە و خاوەنی پێنج کلیپی جۆراوجۆرە و هەوادارێکی زۆری هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی