کۆمپانیایەکی ئیماراتی پڕۆژەی کشتوکاڵی ئەنجام دەدات
لەمەودوا جوتیارانی زاخۆ دەرفەتی سەرخوراندنیان نابێت
964+
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
کۆمپانیایەکی ئیماراتی دوو هەزار و 500 هەلی کار بۆ جوتیارانی زاخۆ دەڕەخسێنێت. ئەوەش لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا کە گوژمەکەی سێ ملیۆن دۆلارە.
کۆمپانیاکە ناوی (NRCO)ـیە و پڕۆژەکەشی کشتوکاڵییە لەسەر رووبەری هەزار دۆنم زەوییە کەدەکاتە دوو ملیۆن و 500 هەزار مەتردوجا.
لەپڕۆژە کشتوکاڵییەکەدا هەموو جۆرە سەوزە و میوەیەکی وەرزە جیاوازەکان بەرهەم دەهێندرێن و بەشێکیشی تەرخاندەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە کوردستان.
جگەرخوێن تاهیر، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی زاخۆ بۆ تۆڕی964 روونیکردەوە، هەموو کارەکانی کۆمپانیاکە کراون و چاوەڕوانی مۆڵەت و فەرمانی کارکردنی کۆتاییە.
دەشڵێت: بەشێکی پڕۆژەکە سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە دەبێت لەبەرهەمە کشتوکاڵییەکان و سوود بەکشتوکاڵی سەرجەم کوردستان دەگەیەنێت.
جگە لەدەرفەتی کار بۆ ئەو جوتیارانە، 50 دەرفەتی کاریش بۆ خاوەن بڕوانامەی بواری کشتوکاڵی دەڕەخسێنێت.
“پڕۆژەکە 60%ـی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئیدارەی زاخۆ زیاد دەکات”، جگەرخوێن تاهیر وای وت.
بەقسەی دەستەی وەبەرهێنان بێت، پڕۆژەکە دەرفەتێکی گەورە بۆ جوتیارانی دەڤەرەکە دەرەخسێنێت.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد