دیوانیە
لە رووداوێکى هاتوچۆ 5 گیانلەدەستدان و 15 بریندارى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کە لەدیوانییە روویداوە، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسى تریش بریندارن.
پەیامنێری تۆڕی 964 لە دیوانیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای عەفەج-دیوانیە، لە نێوان پاسێک و تاهۆیەکدا روویداوە، 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15ـى دیکەش بریندارن.
وەک ئەوەى پەیامنێرى بەشى عەرەبى 964 لە شایەدحاڵەکانەوە دەستیکەوتووە، بریندارەکان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى گشتى دیوانیە و دۆخى تەندروستى یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.