1840 مێگاوات زیادیکردووە

وەزارەتی کارەبا: بڕی بەرهەمهێنان گەیشتە 8200 مێگاوات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی یەک هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە و کۆی گشتی گەیشتووەتە هەشت هەزار و 200 مێگاوات.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ هەزار و 503 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێکراون و بڕی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە هەشت هەزار و 200 مێگاوات.

بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتەکە، 500 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیادکراون و بڕیارە لە 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، ئێستا زیاتر لە 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و دوو هەزار و 100 مۆلیدەش کوژێندراونەتەوە.

کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر 100٪ زی...

کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر 100٪ زیادی کردووە