سێمێڵ
ئاگر لە کارگەیەکى تەپەدۆر کەوتەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەى کواشێ لە سنوورى قەزاى سێمێڵ، ئاگر لە کارگەیەکى تەپەدۆر کەوتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پاڕێزگای دهۆک بە 964ـى وت،” ئاگرەکە لە کارگەیەکى دروستکردنى تەپەدۆر کەوتووەتەوە، هەرچەندە سێ تیم لە شوێنەکەن، بەڵام تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە”.
وتیشى،”بەهۆى ئەوەى ئاگرەکە نوێیە تائێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە و زیانەکان نەزانراون”.
ناوچەى کواشێ دەکەوێتە سنوورى قەزاى سێمێڵ لە پارێزگاى دهۆک کە شوێنى کارگە و ناوچە پیشەسازییەکانى ناوچەکەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح