964 دەنگی گەیاندن
خێرخواز چوون بەدەم خێزانە هەژارەوەکەوە و ماتۆڕێکیان بۆ کڕین
دەریا ئەحمەد – کۆیە
دوای ئەوەی 964 دۆخی خراپی خێزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە کۆیە پێشاندا، خێرخوازان بەدەمیانەوە چوون و ماتۆڕێکی سێ تایەی شەحنیان بۆ کڕین.
هۆزان حەمەد خاوەن پێداویستی تایبەت بە 964ـی وت، “دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەمان لە 964 ژمارەیەی خێرخواز پەیوەندیان پێوە کردووم، هەر زووش خێرخوازێک لە دەرەوەی وڵات کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەم ماتۆڕە شەحنەی بۆ کڕیم، چونکە ماتۆڕەکەی خۆم پەکی کەوتووە و کەوتووەتە سەر مەسرەف”.
“بەڕاستی مەمنونی خەڵکین بۆ هەر هاوکارییەک، بەڵام لە ئێستادا زۆر بە خانوویەک زەروورین، چوونکە خانووەکەمان گونجاو نییە بۆ ژیان و کرێش دەدەین”، هۆزان حەمەد وای وت.
وەک خۆی باسی دەکات، لەگەڵ ئەو ماتۆڕە 500 هەزار دیناریان وەک هاوکاری ماددی بۆ چووە، پێشتریش هەر خێرخواز خانوویەکیان بۆ کڕیون، بەڵام لەبەر ئەوەی لەبار نەبووە، بە چوار هەزار دۆلار فرۆشتوویانەتەوە، هەرکاتێک خێرخوازێک ویستی خانوویان بۆ بکڕێ، هەموو ئەو پارانە دەخەنە سەری، بۆ ئەوەی بچنە خانوویەکی باشەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری