مێسی بەرەو لای رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هیلالی سعوودی سێ ملیار ده‌داته مێسی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
لیۆنێل مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێناكاته‌وه، میدیاكانی سعوودیه‌ش باس له ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن، كه یانه‌ی هیلال پێشكه‌شی مێسی كردووه.
گرێبه‌ستیى مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، لە 30ی حوزەیرانی 2023 کۆتایی دێت، تا ئێستاش یاریزانه‌كه دوو ئۆفه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
میدیاكانی سعوودیه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی، ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، یانەی هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئەفسانەی ئەرجەنتینی کردووه، کە بە 400 ملیۆن یۆرۆ (1.6 ملیار ریالی سعوودی) مەزەندە دەکرێت، بۆ هەر وەرزێکی وەرزشی و بۆ ماوەی دوو ساڵ، كه به گشتی ده‌گاته سێ ملیار ریالی سعوودی.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ڕه‌نسی له لای خۆیه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مێسی دووەم ئۆفەری یانه‌ی پاریسی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، مێسی نایه‌وێت له پاریس بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و یانانەی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، کە تا هاوینی داهاتوو هیچ بڕیارێک لە بارەی داهاتووی خۆیەوە نادات.
یانه‌ی هیلالی سعوودی له‌وه‌ته‌ی رۆناڵدۆ چووه‌ته یانه‌ی نه‌سڕی ركابه‌ری، ئارامی لێبڕاوه و ده‌یه‌وێت مێسی وه‌ك ركابه‌ری رۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مریكی، ركابه‌ریی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش چاویان له مێسییه.