لە کەلار هاوڵاتییەک لەناو بیر کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
"بیرهەڵکەن بووە"
لە کەلار هاوڵاتییەک لەناو بیر کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار، ھاوڵاتییەک لەناو بیری ماڵێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت،”کەمێک پێش ئێستا پیاوێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان کە بە کارەبا گیانی لەدەستدابوو”.
“ئەو پیاوە ئیشی ھەڵکەندن و دەردانی بیری ئاوی ماڵان بووە، لە گەڕەکی شێروانە لە ماڵێک سەرقاڵی دەردانی بیر بووە، لەناو بیرەکە کارەبا گرتویەتی و یەکسەر گیانی لەدەستداوە”، رەفیق قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتییەکە ناوی وەفیق سابیر و تەمەنی 56 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری