دیمەنێکی خوێندکارانی زانکۆکەی سلێمانی... وێنە؛ فەیسبووکی زانکۆ.
پڕۆگرامێكی مەشقی و راهێنانیان هه‌یه
خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له وڵاتى میسرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ده‌ڵێت، ژمراه‌یه‌ك خوێندکاریان له وڵاتى میسرن بۆ به‌شداریكردن له پڕۆگرامێكی مه‌شق و راهێنان، تایبه‌ت به زانست و ته‌كنه‌لۆژیا.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له چوارچێوەی گرنگیدان بە گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران، 15 خوێندکاری بەشە جیاوازەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتویی بەشداربوون لە پڕۆگرامی مەشقی پڕاکتیکی هاوینە لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بڕوانامەی بەشدارییان پێبەخشرا.
به‌پێی راگەیەندراوێكى زانكۆكه، ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆگرامه‌ى خوێندكاره‌كانیان له چوارچێوەی ئەندامێتیی زانکۆكه‌یانه لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی خوێندکاران کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران دەدات.
ئه‌م خوێندکارانە له پڕۆگرامه‌كه به‌شدار بوون، لە بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری، تەندروستی، کارگێڕی، دوای مانگێک بەشداریکردن لە پڕۆگرامی مەشقی پڕاکتیکی، کارامەییەکی راستەقینەیان تێدا بەدەستهێنا و بڕوانامەی بەشدارییان پێبەخشرا.