مەسعود پزیشکیان:

“بەهەموو توانایەکەوە بنکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا تێکدەشکێنین”

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەهەموو توانایەکیانەوە بنکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا تێکدەشکێنن.

کەمێک پێش ئێستا مەسعود پزیشکیان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی خەڵکی وڵاتەکەی کرد و بە دڵێکی پڕەوە وتی، “ئەنجومەنی رێبەری دەستی بەکارەکانی کردووە، پێویستە خەڵک بڕژێنە سەر شەقام و مەیدان و لەناو مزگەوتەکان پێکەوە پیلانە دزێوەکانی دوژمنان پوچەڵ بکەینەوە”.

وتیشی، “هێزە چەکدارەکانمان بەهەموو توانایەکەوە بنکەکانی دوژمن تێکدەشکێنن و ئەمریکا و ئیسرائیل بزانن جگە لە سەرشۆڕی هیچیان بۆ نامێنێتەوە”.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، رێباز و رێچکەی رێبەر و “شەهیدەکانیان” دەگرنەبەر و بەردەوام دەبن.