حەوت شوێن داخراون

قایمقامیەتی سلێمانی بە 50 ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکارانی داوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک مانگدا قایمقامیەتی سلێمانی 50 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ ئەو شوێنانە دەرکردووە کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.

ئەمڕۆ شەممە 9.8.2025، قایمقایەتی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەی ئەو شوێنانەی کە مانگی رابردوو بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون کەمیکردووە، کە حەوت شوێنکار بوون، لەکاتێکدا مانگی پێشتر 21 شوێن داخراون.

“ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.

لە هەمان ماوەدا، لیژنەکانی قایمقامیەت، زیاتر لە شەش هەزار سەردانیان ئەنجامداوە و پسوڵەی سەرپێچی بۆ 386 شوێنکار کراوە.

لیژنەکان توانیویانە لەو مانگەدا بری 47 تۆن و 250 کیلۆگرام مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو ببەن و بەبڕی 50 ملیۆن دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات سەبارە...

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات سەبارەت بە ئاوی تانكەرەكان