دیمەنێکی هەردوو ؛ایەنی وەبەرهێنان و پاسەوانی سنوور ... وێنە؛ دەستەی وەبەرهێنان.
پلانى داهاتووى وه‌به‌رهێنانه
هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ناوچه سنوورییه‌كان دروستبكرێت نابێت سروشتى ئه‌و شوێنه بشێوێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنوورى له كۆبونه‌ویه‌كدا باسیان له باراستنى سنووره‌كان كردووه و له‌ئه‌گه‌ر دروستكردنى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌پێویستیان زانیووه سروشتى ئه‌و شوێنانه نه‌شێوێندرێن.
د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ لیوا دلێر فەرزندە زبێر زێباری فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوری عێراق لە هەرێمی کوردستان کۆبووه‌وە و تاوتوێی ئەنجامدانی پڕۆژە گەشتیارییەکان بە بێ شێواندن و دەستکاریکردنی سروشتی ناوچە سنورییەکان و دورەدەستەکانی هەرێمی کوردستان، كراوه.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت، لە رابوردوودا بەهـۆی هەندێك بارودۆخ و ئاسایشی ناوچە سنورییەکان ئەنجامدانی پڕۆژە لەو شوێنانە ئەستەم بوو، لەگەڵ سەقامگیری ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی کوردستان کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری لەو دەڤەرانەدا دەچێتە بەرنامەی کار و پلانی داهاتووی دەستەی وەبەرهێنان.