دووەم پێشبڕکێیە
میاو شۆ لە کەرکوک پشیلە جوانەکانی کۆکردەوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
باو باوی هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلەکانە و لە مۆڵێکی کەرکوکیش، دووەمین پێشبڕکێی میاو شۆ بۆ هەڵبژاردنی جوانترین پشیلە بەڕێوەچوو.
بەپێی قسەی نارین بەهادین، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە، ئەمە تەنیا بۆ هەڵبژاردنی جوانترین پشیلە نیە بەڵکو بۆ ئەوەیە هۆشداریەک بێت بۆ ئەوانەی کە ئازاری ئاژەڵان دەدەن ودەست و قاچیان دەبڕنەوە.
کێبڕکێکە ئەمڕۆ 6.8.2025 لە کەرکوک مۆڵ بەڕێوەچوو، سۆما شوان یەکێک بو لە بەشداربوانی پێشبڕکێکە بە 964ـی وت، لە دوو مانگیەوە بەخێوی دەکەم ئێستا تەمەنی سێ ساڵە، هیوادارم ئاگاداری ئاژەڵەکانیان ببن، چونکە کەسانێک هەیە ماوەیەک بەخێوی دەکەن و دواتر بێزار دەبن و فڕێ دەدەنە دەرەوە.
پێداچوونەوە : پەری ساڵح