وێنە: سۆشیاڵ میدیای عەشیرەتا زێباریا .
"پابه‌ند نه‌بن وه‌كو سماق دز ده‌درێنه دادگا"
له ده‌ڤه‌رى گونده‌كانى زێباری كاتى رنینه‌وه‌ى سماق دیاریكرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌ڤه‌رى زێبارى سنوورى ناحیه‌ى دینارته، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك هاوڵاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى چیایه‌كیان به ده‌رفه‌ت زانیوه سماق كۆبكه‌نه‌وه به‌بێ ئاگادارى خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌نجومه‌نى زێباریانیش ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكی دیاریكردووه بۆ رنینى سماق له سنووره‌كه‌یاندا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆژانى 28.8.2025 تاوه‌كو 1.9.2025 ـى دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان سماقه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه.
زۆربه‌ى ئه‌و سماقه ده‌كه‌وێته چیاى كافیا له سنوروى ناحیه‌ى دینارته و ئه‌م چیایه‌ش ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه تاوه‌كو ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
سه‌ربه‌ست سه‌برى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به 964ـى وت، ئه‌و چیایه‌ى ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و سماقی هاوڵاتیانى لێیه له سنوورى ناحیه‌كه‌یانه به‌ڵام شوێنێكی دووره ده‌سته هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت پێیبگات.
وتیشی “باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ندێك هاوڵاتى سماقه‌كانى ناو پاشماوه‌ى ئاگره‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه سكاڵا تۆمار بكات كه سماقیان لێ دزی بێت”.
ئه‌نجومه‌نى گونده‌كانى زێباریان چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مى سماقی لێیه و ده‌ڵێن، پێش ئه‌و رێكه‌وته‌ى دیاریان كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سماق هه‌ر كه‌سێك له‌و شوێنانه ببینن وه‌كو دز راده‌ستى دادگایان ده‌كه‌ن.