ناتوانێت قسه بكات
مندالێكی 10 ساڵان له هه‌ولێر ون بووه
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردنەوە، منداڵێک لە پارکی شانەدەر ونبووە و بەدوای دەگەڕێن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر دەڵێت، منداڵه‌كه له ده‌ورووبه‌ری پاركی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر ون بووه و ناتوانێت قسه بكات، منداڵه‌كه ناوی ( ئاڤار به‌ختیار كه‌مال)ه و ته‌مه‌نی 10 ساڵانه و كوڕه.
ده‌شڵێت هه‌ر كه‌سێك زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و منداڵه‌وه هه‌یه یان دۆزیویه‌تییه‌وه با په‌یوه‌ندی به 104 بكات كه هێلی گه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره.