وێنەی ژنە ونبووەکە.
خاوه‌نى چوار منداڵه
له دوێنێوه ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له چوارقوڕنه ونبووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێ شه‌وه‌وه، ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌ناوى سه‌رگوڵ له‌ماڵه‌وه چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت، نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و ماوه‌ى ساڵێكه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه.
كه‌سوكارى ئه‌و ژنه داوا له هاوڵاتیانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و ناوچه‌كانى دیكه ده‌كه‌ن له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و ژنه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت.
كامیل محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رى سه‌رگوڵ، به 964ـى وت، له‌دوێنێ شه‌و كه چووه‌ته ده‌ره‌وه له كامێراى چاودێریش ده‌رچووه به‌ڵام دواتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش لێیان ونبووه.
وتیشی “خێزانه‌كه‌م هیچ كێشه‌و نه‌خۆشییه‌كی نه‌بوو به‌ڵام ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه له‌سه‌ر منداڵبوون بوو تووشی نه‌خۆشی ده‌روونى بووه و له‌هۆش خۆى ده‌چوو”.
ژنه‌كه خاوه‌نى چوار منداڵه، له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا چه‌ند جارێكی دیكه لێیان ونبووه، به‌ڵام توانیویانه زوو بیدۆزنه‌وه.
ده‌شڵێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌موو بازگه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌م ژماره موبایله‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07501235618