هاندەران بە گەرمی پێشوازییان لێکرد

باسم قاسم بە فەرمی بووە راهێنەری هەولێر

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

لەسەر قەڵای هەولێر، یانەی وەرزشی هەولێر راهێنەری نوێی خۆی، باسم قاسمی ناساند و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.

جەرجیس سادق، سەرۆکی دەستی هاندەرانی هەولێر بۆ 964 وتی،  هیوادارین یانەی هەولێر بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و بۆ وەرزی نوێی و هیوامان وایە لە چوار گۆشەی زێڕین بین.

ئێمە باشترینمان دەوێت بۆ یانەکە بۆیە دەستەی کارگێری یانەی هەولێر بڕیارمان دا بەهێنانی باسم قاسم و ئامانجمان رکابەری کردنە لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی و لەئێستاشدا ناوی هیچ یاریزانێک لەسەر مێزەکانمان نیه و لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ راهێنەر بڕیاری هێنانی یاریزان دەدەین، رەوەز سەلام، وتەبێژی یانەی هەولێر وادەڵێت.

هاوکات باسم قاسم لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا وتی، بەهاوکاری دەستەی کارگێری و هاندەران هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ سەرکەوتنی یانەی هەولێر و ئامانجمان روونە دەمانەوێت لەکۆتایی وەرزەکە لە چوار گۆشڵی زێڕین بین.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح