پەیامی هونەرمەندان بۆ مەرگی نەرمین قادر
“ئێمه خۆمان خه‌ڵك ئه‌خه‌ینه پێكه‌نین و ناخمان پڕه له گریان”
+964
دیلان محەمەد-سلێمانی
كۆچی دوایی نه‌رمین قادر هه‌مووانی خه‌فه‌ت باركردووه و هونه‌رمه‌ندان بەدڵێکی پڕه‌وه ماڵئاواییان لێکرد و بەشێکیشیان دەیانووت، بەبێ نازی سەری ناوەتەوە.
به‌شێك له هونەرمەندان بۆ مەرگی نەرمین قادر تایبەت بە 964 وتیان:
فه‌رەیدون حەمەساڵح: خۆزگه بۆ كۆچی هونه‌رمه‌ندان نەهاتینایەتە به‌رده‌م كامێرا‌كان، بەحایەتی نه‌رمین جێگای پڕنابێته‌وه.
شێركۆ عه‌بدوڵا، نه‌رمین قادر هونه‌رمه‌ندێكی به‌دبه‌خت بوو ژیان زۆر زوڵمی لێکرد.
شوان جه‌زا، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌م ده‌شته كه‌س به‌كه‌سه‌یا ئاگای لێنه‌بوو، كه‌چی ئێستا كه مردووه وێنەی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
په‌روین محه‌مه‌د، ئێمه خۆمان خه‌ڵك ئه‌خه‌ینه پێكه‌نین و ناخمان پڕه له گریان، نه‌رمین زۆر خه‌مخۆرم بوو.
قادر جه‌لال، ئێمه هه‌موومان تاوانبارین و كه‌مته‌رخه‌م بووین به‌رامبه‌ری، لایه‌نی به‌رپرس ده‌بوایه خه‌مخۆری بوونایه هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵی بوونایا.
نیاز نوری، له‌م وڵاته هیچ چین و توێژێك قه‌دری نیه تا هونه‌رمه‌ند قه‌دری هه‌بێت.
رێبوار ره‌حیم، دوو هاوڕێی زۆر نزیكم له‌ده‌ستداوه، كۆتاجار نه‌رمین پێی وتم 12 ملیۆنی دیكه‌م هه‌بێت جگه‌رم عه‌مه‌لیات ده‌كه‌م، به‌ڵام كه نه‌بێت چی ئه‌كه‌ی.
نه‌رمین كاوانی، كۆتاجار نه‌رمین خان پێی وتم زۆر بێنازم، ئه‌و تۆوه‌ی چاندم هیچ به‌رووبوومێكی نه‌بوو.
عیرفانی وه‌ستا محمه‌مه‌د، كه‌لێنی هیچ هونه‌رمه‌ندێك پڕ نابێته‌وه، پێشوتریش زۆر هونه‌رمه‌ند مردوون و جێگایان پڕنابێته‌وه، هیچ چاره‌یه‌كیش نیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه.
به‌یان زه‌ریفی: زۆر به‌داخم زۆر لەیەک نزیك بووم زۆر هاوڕێ بووین، زۆریش به‌بێنازی سه‌ری نایه‌وه، خانه‌نشین بوونه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده دره‌نگ كه‌وت كه نه‌یتوانی وه‌ریگرێت.
نه‌رمین قادر، له‌دایك بووی 1962ـی شاری سلێمانییه، یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی شاره‌كه و زیاتر له 30 ساڵ له بواری هونه‌ر و سینه‌ما كاریی كرد، رۆژی سێشه‌ممه له رێككه‌وتی 5.ئابی.2025 له ته‌مه‌نی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی ئه‌ڵایی به‌خاك سپێردرا.
پێداچوونەوە: دەشتی عارف