دیمەنی ئەو کەرەستانەی راوکردن کە دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری دەربەندیخان
راوچیەکان هەڵاتن بەڵام کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەردا گیرا
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخانەوە کۆمەڵێک کەلوپەلی راوکردن و چەک دەستی بەسەردا گیراوە بەڵام راوچییەکان هەڵاتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن دەرچوون بۆ سنوری گوندی ئیمام قادر دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی بەدیکران کە سەرقاڵی راوکردنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێش گەیشتنی مەفرەزەکە تۆمەتباران هەڵااتن و چەند کەل و پەلێکیان لەپاش بەجێمابوو.
ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێکهاتبوون لە:
یەک چەکی M16
یەک مەغزەن
21 فیشەك
یەک کۆڵەپشت
یەک ماتۆڕسکیل