گەڕەكەكە سكاڵایان كردووە

خۆڵ و خاشاک لە گەڕەكێكی سلێمانی كۆبووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەكرێت

964+

محەمەد فاتیح

بەهۆی كۆبونەوەی خۆڵ و خاشاک لە گەرەکی کەنەسورە لە پارێزگای سلێمانی، گەڕەكەكە سكاڵایان كردووە و شارەوانییش بە هانایانەوە چووە.

پاش گەیاندنی سکاڵای گەرەکی کەنەسورە بە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، بەهۆی کۆبونەوەی خۆڵ و خاشاک لە گەرەکەدا، لە نزیک ئاوەڕۆی سندوقی ناوچەکە، سەرۆکی شارەوانی، بە هانای سکاڵا و داواکاریی ئەو گەرەکەوە دەچێت و هەڵمەتی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرەکی کەنەسورە ئەنجامدرا.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە:

-هەردوو بەشی خزمەتگوزاریی و ئامێرەکانیان راسپاردووه، کە هەڵمەتێک ئەنجامبدەن، بۆ پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکی کەنەسوورە.

-بۆردی بەدواداچونی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك راسپێردراوە، كە بەدواداچون بكەن بۆ دەستنیشانكردنی ئەو دیاردەیە.