"شۆفڵیان هێنا و پۆندەکانی ئێمەیان تێکدا"
زیاتر لە 80 جوتیار داوای بەهاناوەچوون دەکەن
عەزیز عەبدوڵا -چەمچەماڵ
زیاتر لە 80 جوتیار، بەهۆی تێکدانی پۆندی ئاوەکانیانەوە داوای بەهاناوەچون دەکەن، بەڕێوەبەری ناحیەش دەڵێت ئێمە پێشتر هۆشداریمان پێداون لەو بابەتە.
جوتیارانی سێ گوند لە سنوری ناحیەی شۆڕش کە زیاتر لە 80 کەسن، پیشەی سەرەکیان کاری جوتیاری و مەرەزەکردنە، لەئێستادا خەریکە زەوییەکانیان بەهۆی بێئاویەوە وشک بن.
مستەفا عەبدولقادر، پیشەی کشتوکاڵە و خەڵکی گوندی هەشەزینە، بە 964ی وت، “جوتیار هەیە زیاتر لە 45 ملیۆن دینار زەرەر دەکات، ئێمە ئاگادارمان کردنەوە رجامان لێکردن کە پۆندەکانمان تێک نەدەن، لەبەرئەوەی پیشەی سەرەکی ئێمە ئەو کارەیە”.
964 بۆ ئەم بابەتە چووە لای هاوتا عەزیز بەرێوەبەری ناحیەی شۆڕش و ئاماژەی بەوەکرد، “دوای بەدواداچونی لیژنە ئەمنیەکانی سنورەکە، بۆمان دەرکەوت کارەکەیان نایاساییە و بونەتە هۆی گرتنەوە ئاوی چەندین گوندی خۆار خۆیان، تەنانەت دانیشتنمان لەگەڵ کردون رێنمایشمان پێداون بەڵام جێ بەجێ یان نەکردوە”.
ئەو گوندانەی کێشەیان هەیەهەریەک لە ژاڵە، هەشەزین و دوەر-ـن بەوتەی خۆیان زیاترن لە 80 جوتیارن، پیشەی سەرەکیان کاری کشتوکاڵی و پرۆژەی حەوزی ماسیە.
پیداچوونەوە: هاوبەش