باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر _ وێنە: 964
چی بكەن باشە؟
بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی مۆدەی توركیا بكەن
ئەرسەلان عەبدوڵا
سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ جلوبەرگ و مۆدە لە توركیا بەڕێوەدەچێ، بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی بكەن، ژووری بازرگانیی هەولێریش ئامادەی هاوكارییە.
پێشانگەكە لە رۆژانی 3 تا 6.9.2025 لە ئەنقەرە دەكرێتەوە و لە ئاستێكی نێودەوڵەتییە.
كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 4.8.2025 بە 964ی راگەیاند، بازرگانانی هەولێر، ئەوانەی ئەندامی ژووری بازرگانین، دەتوانن بەشداریی پێشانگەكە بكەن، بۆ ئەمەش پێویستە سەردانی بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی بكەن، بۆ ئەوەی ئاسانكاری و رێكخستنی كارەكەیان بۆ بكرێت.
هەروەها وتی، مانەوەی دوو شەو و سێ رۆژ لە هۆتێل، پێشوازی کردن لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، بلیتی چوونە ژوورەوەی پێشانگا و گواستنەوەی ناوخۆیی، لەسەر ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا وتی، ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، تا 14ی ئەم مانگە دەرفەت هەیە داواكاری پێشكەش بكەن و پەیوەندی بكەن.