هەواڵەکان

نەکەن ئۆتۆمبێل لەبەردەرگا بشۆن و لە سێ رۆژیشدا حەوت کەس خنکاون

ژووری هەواڵ

نەکەن سۆندە بێننە دەرەوە و لەبەر دەرگا ئۆتۆمبێلەکەتانى پێ بشۆن، چونکە لە شارەزوور لیژنەیەک بۆ سەرپێچیکردنە سەر ئاوى ماڵان پێکهێندراوە و ببینن هەر کەسێک لەبەردەرگا ئۆتۆمبێل دەشوات، وەصڵێکى 50 هەزار بۆ دەکەن.

رۆژ نییە خۆفێنککردنەوە جەستەى کەسێک ساردنەکاتەوە پشکۆیەک لە ئازار و خەم نەخاتە دڵى دایکان و باوکانەوە، ئەوەتا لە تەنیا سێ رۆژدا 7 کەس لە هەرێمى کوردستان لە کاتى مەلەکرندا خنکاون کە چواریان ئەمڕۆ بووە.

کاتێک وتیان حەجاج گیراوە، وامزانى ئێستا لەدایکبووم، چونکە ئەوەندە ئەشکەنجە و ئازارى داوم هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە”، ئەمە قسەى رەزا حەسەن رزگاربووى ئەنفالە، کە چیرۆکى نەهامەتییەکانى بەدەست قامچییەکەى حەلاجەوە بۆ 964 گێرایەوە.

ماوەیەکە دانیشتوانى سلێمانى گرفتارن بەدەست کەمبوونەوەی ئاوەوە، بەشێوەیەک دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک بە چوار رۆژ و پێنج رۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت.