"بەشێوەیەکی کاتی"
کێشەی بێ ئاوی مزگەوتەکەی بازاڕی هەولێر چارەسەر بوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی بێ ئاویەوە مزگەوتی حاجی عەبدولقادر لەناو بازاڕی هەولێر لە دوێنێوە داخراوە و کەمێک پێش ئێستا کرایەوە، کێشەکەیان بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر کرد.
مامۆستا عەبدوڵا، مامۆستای مزگەوتەکەیە بە 964ـی وت، ”لە هاویناندا کێشەی بێ ئاوی بۆ مزگەوتەکەمان دروست دەبێت و ناو بە ناو بەهۆی بێ ئاویەوە دادەخرێت، نوێژ خوێنان و هاوڵاتییان ناچارن مزگەوتی دیکە بەکار بێنن بۆ نوێژکردن.
وتیشی،” ئەمڕۆ لەسەر داهاتی مزگەوت، تانکەرێک ئاویان کڕیوە و بە شێوەیەکی کاتی کێشەکە چارەسەر بووە.”
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو مزگەوتی دیکەش لە شاری سلێمانی بەهەمان شێوە بەهۆی بێ ئاوییەوە داخران.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر