هیچ زیانێکی گینی لێنەکەوتەوە

ئۆتۆمبێلێک لە زێی بچوک ژێر ئاو کەوت

ژێوار خدر

شەوی رابردوو لە زێی بچووک ئۆتۆمبێلێک ژێر ئاو کەوت و بێ هیچ زیانێکی گیانی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شراستانی پشدەرەوە دەرهێندرایەوە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، رووداوەکە کاتژمێر 10:15 خولەکی شەوی رابردوو روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە کەناری رووبارەکە وەستاوە و لە پڕ ئاوی رووبارەکە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە بەردراوەتەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا هایلوکس بووە ژێر ئاو کەوتووە.

وتیشی، دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستیانییەوە ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

روونیشیکردەوە، ساڵانە زۆر جار حاڵەتی لەم شێوەیە روودەدات، لەگەڵ هەموو ساڵیک رێنمایی بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکەینەوە لەم کاتەی ساڵەدا لە رووبارەکە نزیک نەکەونەوە، چونکە کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ بەردانەوەی ئاوەکە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە، بەڵام هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نابن.