بەیارمەتی زیرەکی دەستکرد

میران عەلی دوێتێک لەگەڵ ئەردەڵان بەکر دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

میران عەلی بە زیرەکی دەستکرد گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر دروستکردووە و و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاویدەکاتەوە.

میران عەلی بە 964ـی وت، گۆرانیەکە بە یارمەرتی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە و ڤیدیۆکلیپەکەشی بۆ کراوە و بڕیارە لە کاتژمێر 8:00ـی شەوی سێشەممە 10.8.2025 بڵاوی بکەمەوە.

وتیشی، جگە لەم بەرهەمە بەشی دووی گۆرانی “کۆچ مەکە”م ئامادەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەویش بڵاودەکەمەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

میران عەلی کاری خێری بەدەستەوە نییە و لەگەڵ سەمیرە کار...

میران عەلی کاری خێری بەدەستەوە نییە و لەگەڵ سەمیرە کارزانیش سوپرایزی هەیە