"بڕه پاره‌یه‌كی ره‌مزى وه‌رده‌گیرێت"
له‌مه‌ودوا نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە نیمچە تایبەت دەکرێت
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ره‌ئو به‌گ له شاره‌زوور نه‌شته‌رگه‌ریكردنى بۆ هاوڵاتیان كرد به پاره و به‌پێی بڕیارێكى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش نەشتەرگەری بە شێوەی نیمچە تایبەت دەکرێت كه پێشتر بەبێ بەرامبەر بووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.8.2025 ئه‌م بڕیاره دراوه‌و هه‌ر له‌ئه‌مڕۆشه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه.
د.شڤان کوردە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەكه لە شارەزوور به 964ـى راگه‌یاند، لە ئەمڕۆوە لەبری نەشتەرگەری بۆ هەر نەخۆشێک بڕە پارەیەکی رەمزی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت کە پێشتر نەشتەرگەریەکان بەبێ بەرامبەر بوون، ئەمەش بۆ خزمەتکردن و زیاتر پڕکردنەوەی پێداویستی نەخۆشخانەکەیە.
وتیشی “ئەم سیستەمە لەساڵی 2013 وە لەسلێمانی كارى پێدەکرێت و به‌ڵام سه‌باره‌ت به قەزای شارەزوور نوێیە، ئه‌گگه‌ر ئه‌م بڕیاره‌شمان نه‌دابا ئه‌وا دەبوایه بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە دابخەین”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، لە نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییه‌كانى ژنان و منداڵبون، ئێسقان، نەشتەرگەری گشتی، قوڕگ و لوت وگوێ، جوانكارى لوت لە بەیانیاندا دەکرێت، هۆبەی نەشتەرگەری فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکەدا نیە و سەرجەم ئەو نەشتەرگەریانەی دەکرێت پێشتر ئاماده‌کراون حاڵەتی ساردن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن