"80٪ـی ئاوی سەرچنار کەمیکردووە"

گەڕەک هەیە لە سلێمانی پێنج رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات 

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

سلێمانی لە دۆخێکی خراپی بێ ئاویدایە و ئێستا چوار رۆژ جارێک ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان و لە هەندێک شوێنیش پێنج رۆژ جارێکە.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە 964 وت، “بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی سەرچنار، پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان لە سێ رۆژەوە زیاتر بووە بۆ چوار رۆژ جارێک و لە هەندێک گەڕەکیش دەگاتە پێنج رۆژ”.

باسی لەوەش کرد، رۆژانە سلێمانی پێویستی بە 480 هەزار مەتر سێ جا ئاو هەیە، بەڵام ئێستا دەتوانن رۆژانە 250 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین بکەن.

بە قسەی ئامانج جەلال، ئێستا 80%ـی ئاوی سەرچنار کەمیکردووە و تا بێت کەمتریش دەبێتەوە، بۆیە داوای لە هاوڵاتیان کرد، دەست بەئاوەوە بگرن، تەوافە بۆ تانکی سەربانەکانیان دابنێن و رێگە لە بەفیڕۆدانی ئاو بگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو مزگەوت لە سلێمانی بێ ئاو بوون و بەناچاری دەرگاکانیان بەڕووی نوێژخوێنان و هاوڵاتیان داخستووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سلێمانى؛ کەمئاوى دەرگاى مزگەوتێکى تریشى داخست

سلێمانى؛ کەمئاوى دەرگاى مزگەوتێکى تریشى داخست

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن