دوای دوو ساڵ لە رووخانی
ئاوڕێژەکەی پردی سەیرانبەن چاک دەکرێت
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
دوای دوو ساڵ لە رووخانی بەشێکی ئاوڕێژی رێگای سەیرانبەن لە نزیک گوندی وێنە، ئەمڕۆ چاککردنەوەی رێگاکە دەستی پێکرد.
ئەمیر سۆفی جەمال بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی پێنجوێن بە964ـی راگەیاند، بە راستەوخۆ و بە تێچووی 207 ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتییەکە جێبەجێ دەکات.
وتیشی، پڕۆژەکە فراوانکردنی ئاوڕێژەکە دەگرێتەوە و بە بەهێزتر دروستی دەکەن تا بەرگەی لافاو بگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە 90رۆژ دەخایەنێت و رێگای جێگرەوەیان بۆ شۆفێران داناوە و داواکارن پابەند بن.
لەسەر نۆژەنکردنەوەی تەواوی رێگای گەرمک بۆ سەیرانبەن ئەمیر سۆفی جەمال دەڵێت، دوای دوو بانگەواز هیچ کۆمپانیایەک وەری نەگرتووە و لەبەر ئەوە خۆیان بە راستەوخۆ جێبەجێی دەکەن بە بودجەی زیاتر لە 300 ملیۆن دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی