سەیرانگاى ژاڵەناو لەسەر رووبارى سیروان...وێنە: پۆلیسى گەرمیان
دەربەندیخان
گەشتیارێک لە ژاڵەناو خنکا
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر، گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەب لە ئاوى رووبارى سیروان لە سەیرانگاى ژاڵەناو خنکا.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بنکەى بەرگرى شارستانى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، ئاگادارکراونەتەوە لە خنکانى گەشتیارێکى تەمەن نزیکەى 20 ساڵ لە رووبارى سیروانى سەیرانگاى ژاڵەناو”.
وەک باسى دەکات، کەسەکە بەمەبەستى گەشتکردن لە سەیرانگاکە بووە و تائێستاش تەرمەکەى دەرنەهێندراوەتەوە.
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 1:00
کەیوان ئەحمەد ئاشکراى کرد، تەرمى کەسەکەیان دەرهێناوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادیان کردووە.
وتیشى،”بەنەتەوە عەرەبە و دانیشتووى دەربەندیخانە و لەکاتى مەلەکردن، خنکاوە”.
وەک باسى دەکات، لەمساڵدا ئەوە دووەم حاڵەتى خنکانە لەسنوورەکەیان تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح