سەدام بۆ چەند رۆژێک کردی بە پارێزگای 19ـەیەمی عێراق

بەرەبەیانی رۆژی 2ی ئابی 1990 عێراق پەلاماری کوەیتیدا و زیانەکانی بۆ عێراق لە بیر نەکراون

964+

ژووری هەواڵ

بەرەبەیانی رۆژی 2ی ئابی 1990 لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی و رانەگەیەندراودا نزیکەی 100 هەزار سەربازی گاردی کۆماری عێراق پاڵپشت بە دەیان فڕۆکە و 700 تانکی پێشکەوتوو سنوری کوەیتیان بەزاندو بە چەند کاتژمێرێکی کەم ئەو وڵاتەیان داگیرکردو شێخ جابر ئەحمەد سوباح و گەورە بەرپرسانی کوەیت بۆ سعودییە هەڵهاتن.

کێشەی سەرەکی عێراق و کوەیت لەسەر سنوورو بەرهەمهێنانی نەوت و قەرزە کەڵەکەبووەکانی عێراق بوو.

هەرچەندە بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان داوایان لە سوپای عێراق کرد لەو وڵاتە بکشێتەوە، بەڵام سەدام پاش چەند رۆژێک کوەیتی بە پارێزگای ژمارەی 19ی عێراق ناساند.

سەدام لە شەڕێکی هەشت ساڵە لەگەڵ ئێران هاتبووە دەرەوە، سەڕەڕای شەکەتی خەڵک و سوپاکەی بەڵام گوێی بەهیچ نەداو نەکشایەوە.

پاش حەوت مانگ مانەوە لە کوەیت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئۆپەراسیۆنی (گەردەلوولی بیابان) یان راگەیاندو پاش شەش هەفتە بۆردوومانی ئاسمانی، بە هێرشێکی چوار رۆژە تا رۆژی 28ی شوباتی 1991 سوپای عێراقیان لە کوەیت وەدەرنا.

بەپێی مەزەندەکان لەو شەڕەدا سوپای عێراق لە نێوان 70 بۆ 200 هەزار سەربازی لەدەستداو 300 هەزار سەربازی بریندار بوون و 30 هەزاریش بە دیل گیران، ئەمە سەرەڕای لەناوچوونی چوار هەزار تانک و 240 فڕۆکەو هەموو کەشتییە سەربازییەکانی.

چۆن ئیسرائیل بە پارەی عێراق گومەزی ئاسنینی بونیادنا؟

چۆن ئیسرائیل بە پارەی عێراق گومەزی ئاسنینی بونیادنا؟