ئێران گەرمترینە

جیاوازییەکە زۆر گەورەیە؛ گەرمترین و ساردترین ناوچەکانى دنیا

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین داتاکانی کەشوهەواى وێستگەى کەشناسى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ جیاوازییەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرمای جیهاندا تۆمار کراوە، لە کاتێکدا ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرمترینن، جەمسەری باشوور ساردترینە.

بەپێى داتاى کەشناسى جیهانى، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، شاری ئابادان لە ئێران بە تۆمارکردنی 50.4 پلەی سیلیزی، گەرمترین ناوچەی جیهان بووە.

ئاشکراشى کردووە، زۆربەی ناوچە هەرە گەرمەکانی دیکەی جیهانیش هەر لە ئێران و وڵاتانی کەنداو بوون، وەک ئیمارات، کوەیت، عومان و سعودیە، کە پلەکانی گەرما لەنێوان 46 بۆ زیاتر لە 49 پلەی سیلیزی بووە.

لەبەرامبەردا کەشناسى جیهانى ئاشکراى کردووە، لەسەر دیوی دووەمی گۆی زەوی، کیشوەری ئەنتارکتیکا (جەمسەری باشوور)، وێستگەی کۆنکۆردیا بە تۆمارکردنى 69.4- ساردترین ناوچەى جیهان بووە،

ئەم جیاوازییە زۆرە لە پلەکانی گەرما دەرخەری دۆخی ئاووهەوای جیاوازی هەردوو نیوەگۆی باکوور و باشووری زەوییە، کە لە یەکێکیاندا وەرزی هاوینە و لەوی دیکەیان وەرزی زستانە.

خانەقین گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترین شوێنی کوردست...

خانەقین گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترین شوێنی کوردستان بوون