پێشمەرگەیەک لە کاتی بەستنی سپلێت کاربا گرتی و گیانی لەدەستدا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان
لە گەرمیان
پێشمەرگەیەک لە کاتی بەستنی سپلێت کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە ناحیەی رزگاری کەلار پێشمەرگەیەک لە کاتی بەستنی سپلێت کارەەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
“ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1.8.2025 لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلارەوە تەرمی گەنجێک بەناوی ئیسحاق عەبدوڵا لەدایکبووی 1991 پیشەی پێشمەرگە و دانیشتووی کەلار، هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار، کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
بەقسەی کەسوکاریی، ئەو گەنجە وەستای سپلێتە و لەگەڵ برایەکی خۆیدابووە لە ناحیەی رزگاری، لەکاتی بەستنی سپلێت بۆماڵی هاوڵاتییەک، کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.