رانیە

بە قەرز؛ مووچەی مانگێکی کارمەندانی ژینگە پارێزی ناوەندە تەندروستیەکان دابینکرا

964+

وریا فەتاح

مووچەی مانگێکی کارمەندانی ژینگەپارێزی لە ناوەندە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دابینکرا، ئەمەش دوای هەوڵێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و لەدایکبوون لە رانیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، مووچەکە بەشێوەی قەرز دابینکراوە تاوەکو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە مووچەی فەرمی بۆ خەرج دەکرێت.

بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، داوا لە نوێنەری کارمەندانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەکان کراوە کە سبەینێ سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بکەن.

ئەو کرێکارانەى ناو شارى رانیە پاک دەکەنەوە 60 هەزارەکەی...

ئەو کرێکارانەى ناو شارى رانیە پاک دەکەنەوە 60 هەزارەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە