شۆفێرێکى میکسەر لە شەقامى 150 مەترى

خەوى لێکەوتبوو؛ کاتێک خەبەرى بووەوە کار لەکار ترازا


وریا فەتاح

کاتژمێر 7ـى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆى خەولێکەوتنى شۆفێرەکەیەوە، بارهەڵگرێکى جۆرى میکسەر لەسەر شەقامى 150 مەترى هەولێر، وەرگەڕا.

هاتوچۆى هەولێر ڤیدیۆى رووداوەکە و زانیارییەکانى ئەمشەو بڵاوکردەوە، وەک باسکراوە رووداوەکە بەیانى زوو روویداوە، ئەوەش بەهۆى خەولێکەوتنى شۆفێرەکە.

هاتوچۆى هەولێر ئاماژەى بەوەش کردووە، شۆفێرى میکسەرەکە شەوانە کار دەکات و بەیانى لەکاتى گەڕانەوەیدا خەو بردوویەتییەوە و وەرگەڕاوە.

شۆفێرى میکسەرەکە قسەى لەو ڤیدیۆیەدا کردووە کە هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، وەک دەڵێت،”هەر ئەوەندەمزانى لە رەسیفەکەم دا و وەرگەڕام”.

داواش دەکات، شۆفێران ئەگەر کەوتنە حاڵەتى خەولێکەوتن واز لە شۆفێرى بهێنن و لابدەنە کەنارى شەقامەکە.