نرخی نەوت روو لە دابەزینە
دوێنێ ئێوارە بەرزتر بوو
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 73 دۆلار
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت دوای زیاتر لە هەفتەیەک گەیشتەوە سەروو 70 دۆلار و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لەچاو رۆژانی رابردوو تۆمار کردووە و نرخەکەشی ئەمڕۆ ۆە بازاڕە جیهانیەکاندا 73 دۆلارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.24% دابەزیوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساسـیش بە 69 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارودۆخی ناساقامیگری بەشێكی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەروەها كڕیارانیشەوە هەبووە، بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەم بەرزبوونەوە خاوە پەیوەندی بە هەڕەشەکانی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەیە بپ رووسیا سەبارەت بە راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا.