بۆ خۆپاراستن لە کاتی کارەسات و قەیرانه‌كان

تیمە خۆبه‌خشەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئوردن و تونس له‌ ئه‌ڵمانیا راهێنان ده‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تیمێكی خۆبەخشانى هه‌رێم  لە وڵاتى ئه‌ڵمانیان به‌هاوكارى پسپۆڕانى ئه‌م وڵاته‌ ئەزموونەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئوردن و تونس لەبواری وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساته‌كان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

تیمه‌ خۆبه‌خشه‌كه‌ سه‌ر به‌ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان.

له‌ راگیه‌ندراوێكدا ناوه‌ندى هاوبه‌ش بڵاویكرده‌وه‌، لە دووه‌م رۆژی ئه‌م تیمه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیمى وڵاتانى ئوردن و تونس کۆمەڵێك راهێنان و سەردانی گرنگیان ئەنجامدا، کە تێیدا ئاشنابوون بە کەلوپەلی خۆپاراستن لە کاتی کارەسات و رووداو و قەیرانه‌كاناد.

خولێکی راهێنانی تایبه‌تیان لەبارەی “چۆنیەتی رزگارکردنی ئاوی، چۆنیەتی رزگار کردن لە شوێنی بەرز بە بەکارهێنانی گوریس، چۆنیەتی رزگارکردنی بریندار لە ژێر پاشماوەی کارەسات و قەیران” وەرگرت و ئاشنابوون بەم کەلوپەل و ئۆتۆمبێلانەی کە لە ڕێکخراوی THW بۆ کاری رزگارکردن و بەهاناوەچوون بەکاردێت.

تیمی خۆبەخشەکان سەردانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان لە شاری وۆڵمى ئه‌ڵمانیا کرد و ئاشنابوون بەکاری خۆبەخشەکان لە بواری ئاگرکوژێنەوەدا، دواتر سەردانی ناوەندی رزگارکردنی ئاوییان کرد.

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە بواری دامەزراندنی سیستەمی خۆبەخشی بەخۆیەوە بینیووە بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا، توانیویەتی پڕۆگرامە خۆبەخشییەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێبکات، کە ئەمەش بۆ پتەوکردنی ژێرخانی وەڵامدانەوەیە لەهەرێمی کوردستان.

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک را...

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک راهێنران

كەركوک شانەی قەیرانەكانی پێكهێنا

كەركوک شانەی قەیرانەكانی پێكهێنا

ناوەندی قەیرانەکانی هەرێم: بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و ...

ناوەندی قەیرانەکانی هەرێم: بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و بەغدا هاوکاریمان ناکات