لە شارەزوور

یەکشەممە و چوارشەممە رۆژی پشکنینی قوتابیانی تازە وەرگیراوە

ئەحمەد مستەفا

لە شارەزوور بۆ قوتابیانی تازە وەرگیراو لە قوتابخانەکان و باخچەکان، رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممەیان بۆ دیاری کراوە تا پشکنین ئەنجام بدەن.

ئەو رۆژانە دەتوانن دایک و باوکیان پەلی قوتابییەکانیان بگرن و بچن ئەو رێکارەش وەک پشکنینی چاو، باڵا و گرفتی تەندروستی تەواو بکەن، کە وەک بەشێک لە پڕۆسەی وەرگرتنیان دانراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ بێت لە قەزاکە، پشکنینەکان بەپێی ئەم خشتەیە خوارەوە و لەلای ئەوان ئەنجام دەرێ:

رۆژی یەكشەممە:
1. باخچەی چرۆ
2. باخچەی ئافەرین
3. باخچەی پەپوولە
4. قوتابخانەی درسیم
5. قوتابخانەی نالی
6. قوتابخانەی سرود
7. قوتابخانەی هیوا

رۆژی چوارشەممە:
1. قوتابخانەی شارەزوور
2. قوتابخانەی هەتاو
3. قوتابخانەی ئەحمەد موختار
4. قوتابخانەی سەردەم
5. قوتابخانەی شۆڕش
6. قوتابخانەی بێساران