بوومەلەرزەکەی گەرمیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکراوە
نیوەڕۆ روویدا
بوومەلەرزەكەی شارەزوور پلەكەی چەند بوو؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی كوردستان ئاشكرای كرد، گوڕی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی قەزای شارەزوور 2.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، چەقی بوومەلەرزەكەش هەڵەبجەی تازە بووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە نیو سەعات پێش ئێستا بە گرافیك زانیارییەكانی لە بارەی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی شارەزوور بڵاوكردەوە و دەڵێن، كاتژمێر 12.04 خولەكی نیوەڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2:5 پلە بە پێوەری رێكختەر لە قەزای شارەزووری داوە.
هەروەها روونیدەكەنەوە، بوومەلەرزەكە بە دووری نۆ كیلۆمەتر بووە لە هەڵەبجەی تازە و بە قووڵیی حەوت كیلۆمەتر بووە.
لە دوای روودانی بوومەلەرزەكە، پەیامنێری 964 لە شارەزوور زانیاریی ئەوەی گەیاند، هاوڵاتیان سنوورەكە بە روونی هەستیان پێكرد و لە ماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە و دڵەڕاوكێ دروست بووە.
بوومەلەرزەكەی شارەزوور دوای ئەوە دێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە پلەی 8.8 كەناراوەكانی رووسیای هەژاند و بە دیاریكراوی لە ناوچەی كاماچاتكا، هەروەها لە توركیاش بوومەلەرزە لە شاری كۆنیای دا.