بزانە لە كوێ بۆ كوێ؟

بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود داخرا

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بۆ ماوەی مانگێك بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی دادەخرێت، ئەمەش بەهۆی كاركردن تێیدا، ئێستاش لە بەنزیخانەی چەمی رێزان تا دووسایدی چوارچرا بەربەست كراوە.

توانا محەمەد سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025 بە 964ی راگەیاند، كێبڵی چەند كۆمپانیایەكی پەیوەندی لە قەزاغی شەقامەكە هەیە و چاوەڕێن بگوازرێنەوە، ئینجا كار لە شەقامەكە دەكەن و چاكی دەكەن، بۆ ئەمەش شۆفێران پێویستە لە رێگا سەرەكییەكەوە بچن بەرەو گەڕەكی چوارچرا، چونكە شەقامەكە داخراوە.

پڕۆژەی گۆڕانكاری لە شەقامەكە، كە ناونراوە یەكتربڕی تۆفیق وەهبی، بە گشتی تا كۆتایی ئەمساڵ بڕیارە تەواو بكرێت و پێشتریش بەشێكی كارەكانی ئەنجامدراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە"