توسنامی دروستکردووە

بوومەلەرزەیەک بە پێوەری 8.8 پلەی رێختەر روسیای هەژاند

964+

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز و بەگوڕی 8.8 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی روسيای هەژاند.

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، بوومەلەرزە بەهێزەکەی روسیا بووەتە هۆی دروستبوونی تسونامی لە باکووری زەریای هێمن و دەسەڵاتدارانیش هۆشداری دروستبوونی توسانامی دیکە دەدەن.

هیچ ئاماژە بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەخت بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نەکراوە، تەنیا ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی رووسیا لە هەندێک جێگە باری نائاساییان راگەیاندووە.

خزمەتگوزاری جیۆفیزیکی روسیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، ئەو بوومەلەرزەیەی کە نیمچە دورگەی کامچاتکای گرتووە، گوڕی 8.7 پلە بووە، ئەمەش بووەتە بەهێزترین بوومەلەرزە لە ناوچەکە لە ساڵی 1952ـەوە

زانایانی بوومەلەرزەزانی رووسیا هۆشدارییان داوە لە پاشلەرزەی بەهێز کە لە مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت و چاوەڕی دەکرێت و پێشبیینی ئەوە دکرێت گوڕەکانیان بگاتە 7.5 پلەی رێختەر.

گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەى میانمار 1000 کەسى تێپە...

گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەى میانمار 1000 کەسى تێپەڕاند