دیمەنێکی کۆنفڕانسەکە ... وێنە؛ شوێنەواری هەرێم.
له وڵاتى ئیتاڵیا
شوێنه‌وارى هه‌رێم به‌شداری له کۆنفڕاسی شوێنەواریی (ئیمپراتۆریەتەکانی ساسانى) كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم بەشدارییان له کۆنفڕاسێکی شوێنەواری لە وڵاتی ئیتاڵیا كرد كه تایبه‌ت بوو به شوێنه‌واره‌كانى ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانى ساسانى.
کەیفی مسته‌فا عه‌لى، سه‌رۆكى شانده‌كه و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى كاروبارى شوێنه‌وار و شوێنه‌وارى سلێمانى به‌شداریان له‌و كۆنفڕانسه كردبوو، كه به‌شێكی زۆرى تایبه‌تمه‌ندى هه‌رێمى كوردستانى هه‌بوو.
وتیشی “چه‌ندین پێگه‌ى شوێنه‌وارى له هه‌رێم به‌تایبه‌تیش له سلێمانى تایبه‌تمه‌ندى ئیمپڕاتۆره‌كانى ساسانیان هه‌یه و به‌شێكی كۆنفڕانسه‌كه‌ش تایبه‌تمه‌ندى به‌و شوێنه‌وارانه دابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له كۆنفڕانسه‌كه وه‌كو شوێنه‌وارى هه‌رێم چه‌ند بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردووه له‌وانه‌ش کورتەیەک لە شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستانی عێراق: ئاستەنگەکانی ئێستا و دەرفەتەکانی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شوێنەوارەکانی ساسانی لە مۆزەخانەی سلێمانی و بڵاوبوونەوەی پێگە شوێنەوارەکانی ساسانی لە هەرێمی کوردستان.
باسی له‌وه‌شكرد، هەر لە کۆنفڕاسەكه‌دا واژۆی گرێبەستی کارکردنی پڕۆژەیەک لە شاری سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی کراوه و تاوتۆی چەند پڕۆژەیەکی دیكه‌ی شوێنه‌واریش کرا بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا ئه‌نجام بدرێن.