گەنجانی خورماتوو لە گەرمای هاویندا لە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزاکە کات بەسەر دەبەن، وێنە: ئەرشیفی 964
پلەکانى گەرما دادەبەزن
کۆتایى شەپۆلە بەهێزەکەى گەرما راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، کۆتایى هاتنى ئەو شەپۆلە بەهێزەى گەرمایەى راگەیاند کە چەند رۆژێک بوو هەرێمى کوردستانى گرتبووەوە.
پلەکانى گەرما 3 بۆ 6 پلەى سیلیزى دادەبەزن
وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما هەر بە بەرزى دەمێنێتەوە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە.
گەرمیان بۆ ئەمڕۆش هەر بە 49 پلەى سیلیزى دەمێنێتەوە
“سبەى چوارشەممە کاریکەرى ئەم شەپۆڵە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت و پلەکانى گەرما دەگەڕیتەوە بۆ ئاستى ئاساى خۆى بۆ ئەم وەرزە”، وەزارەتى گواستنەوە وادەڵێت.
وەزارەتەکە پێشبینى کردووە، پلەکانى گەرما 3 بۆ 6 پلەى سیلیزى داببەزن و تا چوارشەممەى داهاتوو هیچ شەپۆلێکى گەرما بۆسەر هەرێم بوونى نابێت.