"زیندووکوژی مردوو پەرەستین"
لە بەردەرکی سەرا یادێک بۆ کوردۆی شاعیر بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەبەردەرکی سەرا یادێک بۆ کوردۆی شاعیر بەڕێوەدەچێت کە دوێنێ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەکاتی خەودا گیانی لەدەستدا.
یادەکە لەو شوێنە بەڕێوەدەچێت کە کوردۆ جاروبار لێی دەمایەوە و دەخەوت، بەشێک لە بەشداربووانی یادەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کرد و دەڵێن، “بەداخەوە ئێمە میللەتێکی زیندووکوژی مردوو پەرستین، چونکە کوردۆ تا لە ژیاندا مابوو، کەس رێزی نەدەگرت و لە دۆخێکی خراپدا دەژیا، بەڵام ئێستا هەموان شێعرەکانی لێدەدەنەوە و پیای هەڵدەڵێن”.
كۆردۆ عەبدوڵا كە وەك شاعیرێك لە سلێمانی ناسراو بوو، نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 27.7.2025 لە ناو مزگەوتی گەورە گیانی لەدەستدا و بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری