وەک منداڵەکانى ئاگاى لە گوڵەکانە

عائیشە گوڵ؛ ژنێک لە سلێمانی ماڵەکەی کردووە بە بەهەشتێکی بچوک

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

عائیشە جەعفەر، ژنێکی دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی، ماڵەکەی خۆی کردۆتە نمونەیەکی جوانی سروشت دۆستی و ژیانەوە، هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خولیای گوڵ و سەوزایی هەبووە و ئێستا ماڵەکەی لەبەر زۆری دار و گوڵەکان دیار نییە.

ئەو کە خاوەنی هەشت منداڵە، گوڵەکانیشی بە منداڵی خۆی دەزانێت و رۆژانە قسەیان بۆ دەکات و دەیانلاوێنێتەوە.

گوڵەکانى دایە عائیشە، بۆن و بەرامێکى خۆشى بە گەڕەکەکە بەخشیوە و خۆیشى هێندەى گوڵەکانى حەزى بە ژیان و جوانى دێت، وەک ئەوەى بە 964ـى وت، حەزدەکات گرنگى بە بابەتە کلتورییەکان بدات.

لەناو حەوشەکەیدا، دایە عائیشە کورسى و مێو و جاجمى ساڵانى زووى دانا و کە دەچیت دادەنیشیت وەک ئەوەى گەڕابیتەوە بۆ حەوشەى خێزانێکى ساڵانى هەشتاکانى سلێمانى.

جگەلەوەش کە حەزێکى سەیر و جوانى بۆ گوڵ و سەوزایى هەیە، ئەندازیارێکى بێ بڕوانامەى سروشتە و شارەزایی تەواوەتى هەیە لە چاندنى گوڵ و ئاودان و رەنێوهێنانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەم سێ رۆژە هەولێر پڕ دەبێت لە گوڵ و گوڵزار

ئەم سێ رۆژە هەولێر پڕ دەبێت لە گوڵ و گوڵزار