تەندروستی کۆیە

قوتابییە تازە وەرگیراوەکان لە دوو رۆژدا پشکنینی چاویان بۆ دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

تەنیا رۆژانی دووشەممە و سێشەممە پشکنینی چاو لە کۆیە بۆ قوتابییانی تازە وەرگیراوی قوتابخانە و باخچەی ساوایان ئەنجامدەدرێ.

تەندروستی کۆیە دەیەوێ، ئاگاداری دانیشتووانی کۆیە بکاتەوە، سبەی دووشەممە 28.7.2025، پشکنینی چاو بۆ قوتابییانی تازە وەگیراو، بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان دەست پێدەکات.

پێویستە ئەم پێداویستیانەیان پێ بێت:
1- دوو وێنەی کەسی
2- کۆپی پێناسی باری شارستانی
3- فۆرمی وەرگرتن لە باخچەکە یان خوێندنگاکەی پێبێت
4- بەڵگەنامەی کوتان

تەندروستی کۆیە لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025 دەڵێت، پشکنینی چاو لە مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر هەندرێن و مەڵبەندی تەندروستی باواجی ئەنجام دەدرێ، قوتابخانەکان دابەش کراوە بەسەر ئەو دوو مەڵبەندەدا.

لێرە ناوی قوتابخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکە بزانە؛