موچەخۆران

هەژمارى من 800 هەزارى تێپەڕاند

964+

حکومەتى هەرێم رایگەیاند، 800 هەزار موچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەى هەژمارى من تۆمار کردووە و خاوەنى هەژمارى بانکى تایبەت بەخۆیانن.

وەک ئەوەى حکومەتى هەرێم باسى کردووە، خۆتۆمارکردنى 800 هەزار موچەخۆرى کەرتى گشتى لە ماوەیەکى پێوانەییدایە.

“ڕێگاکە ئەوەندەی نەماوە تاکو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبانکی دەکرێن، سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییە بانکییە جۆراوجۆرەکان”، حکومەتى هەرێم وا دەڵێت.

پێشتریش بڵاوى کردبووەوە، 400 هەزار موچەخۆر کە خاوەنى هەژمارى منن، موچەى مانگى ئایار لەو رێگەیەوە وەردەگرن.

بۆ وەرگرتنەوەى کارتى هەژمارى من قەرەباڵغى دروستبووە

بۆ وەرگرتنەوەى کارتى هەژمارى من قەرەباڵغى دروستبووە